لە شارۆچکەی رواندز پێشانگای گەڕۆکی کتێب کرایەوە و بۆ ماوەی (3) سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
رۆژى سێشەممە 10/12/2019 لە شارۆچکەی ڕواندز، بەڕێوبەرانی کتێبخانەی (عەلی مەکتەبە) پێشانگایەکی گەڕۆکی کتێبى کردەوە، کە چەندین دەزگای چاپ بەشدارییان تێدا کردووە و ژمارەیەکى زۆر ناونیشانى لە بوارەکانی رۆشنبیریی، فکریی، ئەدەبی، دەرونناسی و زانیاریی گشتیی لەخۆگرتووە و بە ئۆتۆمبێل و لە شوێنی جیاوازدا رادەگیرێت
وا بڕیارە پێشانگاکە بۆ ماوەی (3) سێ رۆژ بەردەوام بێت.