Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/12

- لە رۆژى 11/12/1801 کریستیان دیتریچ گراب (Christian Dietrich Grabbe)، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە شارى دۆڕتمۆند لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/1836هەر لەو شارە بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1803 شەهابەدین مەحمود ئالوسی، ئەدیب و شاعیری عێراقی لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1854 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى بەغداد لە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1803 هیکتۆر بیرلیۆز (Hector Berlioz)، موزیکیان و ئاوازدانەرى فەڕەنسى لە شارى گرونۆبل لە دایکبووە، لە رۆژى 8/3/1869 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1810 ئەلفرد دی موسیە (Alfred de Musset)، شاعیری فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 2/5/1857 لە تەمەنى (46) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 1857 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- لەڕۆژى 11/12/1855 جولیان ئیدواردس(Julian Edwards)، ئاوازدانەرى ئینگلیزی لە شارى مانجستەر لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/9/1910 لە شارى نیۆیۆرک لە ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1864 موریس لۆبلان (Maurice Leblanc)، ئەدیبى فەڕەنسى لە شارى روان لە دایکبووە، لە رۆژى 6/11/1941 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پیربیگنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1911 نەجیب مەحفوز، ئەدیب و رۆماننوسی میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 30/8/2006 لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جزیرە کۆچى دوایى کردووە،  لە ساڵى 1988 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 11/12/1918 ئەلکسەندەر سولجنیتسین، ئەدیبی روسی لە شارى کیسلۆفۆدسک لە دایکبووە، لە رۆژى 3/8/2008 لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 11/12/1945 هجرى ددە، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى کەرکوک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى کەرکوک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/1953 رندە شهال، ژنە دەرهێنەری لوبنانی لە شارى تەرابلس لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 25/8/2008 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1954 گیرمان جاکسۆن (Jermaine Jackson)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى گارى لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1964 سام کۆک (Samuel Cook)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1931 لە شارى کلارکس دیل لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/12/1965 فراس ئیبراهیم، ئەکتەری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/1980 فریال یوسف، ژنە ئەکتەری تونسی لە شارى تونس لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/12/2005 سلێمان عویس، شاعیرى ئوردەنىلە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1943 لە دبینى شارى جرش لە ئوردەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/2010 سهەیل سەید ئەحمەد، شاعیرى ئوردەنى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى ئیربەد لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 لە شارى قومیە لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/2011 ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت، نوسه‌رى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/11/1932 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/12/2016 صادق جەلال عەزم، نوسەر و بیرمەندى سورى لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى بەرلین لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە