Mohamad_amin.jpg

مامۆستا و چیرۆکنووس محەمەد ئەمین ئەحمەد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا و چیرۆکنووسى کورد (محەمەد ئەمین ئەحمەد) کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى 13/12/2019 مامۆستا و چیرۆکنووس (محەمەد ئەمین ئەحمەد) کۆچی دوایی کرد، چیرۆکنووس خاوەنی هەردوو کۆمەڵە چیرۆکی (ئەبێ و نابێ ڕایەکی زمانەوانییە - 1977) و (خۆردزین - 2011)ە، جگە لە چیرۆکنووسین، شارەزای فەلسەفە بووە و لە حەفتاکاندا ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاشناکردنی کۆمەڵێک گەنجی ئامادەیی پیشەسازی بە دنیای فەلسەفە، بەتایبەتی فەلسەفەی وجودی.

لەم ساڵانەی دواییدا بەتەواوی لە هەموو کەس دابڕابوو، کەسێکی گۆشەگیربوو، دنیایەکی تایبەت بەخۆی هەبووە و تێکەڵی کەس نەبووە.

محەمەد ئەمین ئەحمەد، لە ناوەڕاستی چلەکاندا لەدایکبووە و خەڵکی گەرمیانە.

 


ئەم بابەتە 198 جار خوێندراوەتەوە