Tayrawa.jpg

تەیراوە هەر بە پیاسە بڵاوكرايەوە

هونەرمەند و شانۆکاری ناوداری کورد زایەر عەبدوڵڵا ، یەکەم بەرهەمی کتێبی خۆی بە ناوی (تەیراوە هەر بە پیاسە) بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شارى هەولێر، لقی هەولێرى یەکێتى نووسەرانی کورد رێورەسمی ئیمزاکردن و بڵاوکردنەوەی یەکەم کتێبی هونەرمەند و شانۆکارى کورد (زایەر عەبدوڵڵا) بە ناونیشانى

(تەیراوە هەر بە پیاسە) ئەنجامدا.

کتێبەکە لە دووتوێى (456) لاپەڕە دایە و تایبەتە بە  یادەوەرییەکانی ژیانی هونەرمەند خۆی، کە  لەسەرەتای منداڵیەوە تا یەکەم رۆژی راپەڕینی ساڵى 1991 لەخۆدەگرێت.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە