Xanaqin.jpg

بۆ کارێکى هونەرى، فۆتۆگرافەرانى خانەقین لە ئەمنە سورەکە دەبن

بۆ کردنەوەى پێشانگایەکی فۆتۆگرافی، ئەمڕۆ فۆتۆگرافەرانى خانەقین بە کۆمەڵێک وێنە لە ئەمنە سورەکەى شارى سلێمانى دەبن.

بە مەبەستی ئاڵوگۆرکردنی هونەری فۆتۆ لەنێوان فۆتۆگرافەرانی شارەکانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 14/12/2019 کاژێر (10)ى بەیانى لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە لە شارى سلێمانى بە هاوکاری کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان بە دروشمی (لەناخی ئەڵوەنەوە بۆ سلێمانی)، پێشانگایەکی فۆتۆگرفی بۆ (30) فۆتۆگرافەری شاری خانەقین دەکرێتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی گروپی ئەڵوەن گرافین و هەر فۆتۆگرافەرێک بە (2) دوو بۆ (3) سێ فۆتۆ لە پێشانگاکە بەشدارن.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە