Alakam.jpg

هۆنراوەى ئاڵاکەم دەکرێت بە گۆرانى

هۆنراوەى ئاڵاکەم لە نووسینى (فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی) لەلایەن (کیژێ ھێمن) وتراوە و لە ئێستادا ڤیدیۆکلیپى بۆ دەکرێت.

ناسح عەلى خەیات، وێنەگرى فۆتۆگرافەرى ڤیدیۆ کلیپەکە تایبەت بە سایتى گەلاوێژى وتى: "هۆنراوەى ئاڵاکەم لە نووسینى (فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی) لەلایەن (کیژێ ھێمن) وتراوە و لە ئێستادا ڤیدیۆکلیپى بۆ دەکرێت، کە ئاوازو مۆزیکى لەلایەن (یاسین ژاژڵەیی) بۆ دانراوە و کاری ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن ڕیک پڕۆ پۆداکشن و بلاکڕۆدە وە بۆ ئەنجامدەدرێت".

هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، کە یاسین ژاژڵەیی کارى کامێراو دەھێنانی بۆ کردووە و کاروان بەشان بە کامێرا ئەسیسێنت بەشدارى کردووە و هەریەکە لە (لیا بورھان، نسێ ئەکرەم، ھێمن محەمەد و لەنجە غەریب) ھاوکارى بەرهەمەکە بوونە.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە