رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دوای ڕاپه‌ڕین كارێكی كرد، نوسین بڕێكی زۆری جدیه‌ت و قورسایی خۆی له‌ده‌ست بدات. ئه‌و هه‌موو وتار‌و باس‌و لێكۆڵینه‌وه بێ رۆح و كه‌م خوێنانه‌ی، رۆژانه له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌كان ده‌یان بینین، ڕاستی ئه‌م بۆچونه ده‌سه‌لمێنن.
تهبسیتكردنهوهی پرۆسه‌ی نوسین و ناونانی هه‌موو ده‌رده دڵ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و هه‌ڵوێست تۆماركردن و قسه‌یه‌كی هاكه‌زایی به‌نوسین، كارێكی كردووه نوسین (به‌مانای پڕاوپڕی وشه‌كه) تاڕاده‌یه‌كی زۆر، له‌ناوی دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێمه‌دا بزربێت و په‌راوێز بكه‌وێت.
ساڵێ 1954 شاعیری فه‌ره‌نسی (رینێیه شار) له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوڕێیه‌كی ده‌نوسێت: "ئه‌وه‌ی ده‌ینوسین ئه‌وه‌یه كه ناتوانین به‌قسه بیڵێین، گهربمان توانیایه به‌قسه بیڵێین نه‌مان ده‌نوسی". ئه‌م ڕسته كورت‌و پڕمانایه، پرۆسه‌ی نوسینمان بۆ پێناسه دهكاتو ڕێك و ڕاست پێمان ده‌ڵێت: (نوسین پێچه‌وانه‌ی قسه‌یه‌و له‌گه‌ڵیدا ناكۆكه".
چونكه به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی (رینێیه شار) بێت، نوسین بریتیه له‌وه‌ی كه‌ناتوانین به‌قسه گوزارشتی لێبكه‌ین و زمان توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ. كه‌وابێ هه‌رچی دهینوسینو ده‌یخه‌ینه سه‌ر ڕوبه‌ڕی لاپه‌ره‌كان، ئه‌و شتانه‌ن كه‌ناتوانین به‌قسه بیان دركێنین و مه‌حاڵه باسی لێ بكه‌ین.
به‌كورتیه‌كه‌ی ئێمه بۆیه ده‌نوسین، چونكه دووچاری ئه‌و دهستهوستانیه ده‌بین له‌ده‌ربڕینی شته‌كانی ناخ‌و هه‌ستمان، به‌قسه‌و به‌وتن.
ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌مانه به‌واقعی حاڵی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌راورد بكه‌ین، ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین. رۆژانه ده‌بینین قسه گه‌لێكی زۆر، ده‌رده‌دڵێكی بێ شومار، تهحریزو هه‌ڵوێست تۆماركردن، به‌ناوی نوسین و له‌به‌رگی نوسیندا خۆیان به‌رده‌ستی خوێنه‌ران ده‌خه‌ن.
ده‌بێت لێره‌دا و له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌خه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلیش بگرین به (هاوڵاتی، ئاوێنه و لڤین)یشه‌وه، چونكه ئه‌مانیش له‌رێی تهبسیتكردنی هه‌رچی زیاتری نوسین و پۆلێنكردنی هه‌رچی قسه و ده‌رده‌دڵه له‌ژێر تایتڵی نوسیندا، كارێكیان كرد تاڵه مویه‌ك له‌نێوان قسه و نوسین، هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایی و خۆخواردنه‌وه و نوسینی جدیدا نه‌مێنێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بگره له‌شكرێك له رۆژنامه‌نوسی بێ فیكر‌و بێ ڕوئیاو بێ ڕۆشنبیریی ڕاسته‌قینه بێته ئارا.
نه‌مانی باریكترین هێڵی جیاکەرەوە لەنێوان نوسین و قسه داكارێكی كردووه، بێ تامترین قسه و ساده‌ترین گله‌یی، وه‌ك نوسین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان جێگه‌ی بێته‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی وه‌ك نوسه‌رو ڕۆشنبیرو چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌وانی پرۆڤیشناڵ بناسرێت.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ناخوێننه‌وه‌و ده‌نوسن، سه‌رو كاریان له‌گه‌ڵ كتێب و فیكر‌و دونیای ڕۆشنبیریدا نییه، كه‌چی له‌سه‌ر ڕه‌شكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان به‌ده‌وامن.
نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان نوسین و قسه، زه‌برێكی زۆری له‌پرۆسه‌ی نوسین‌و جدیه‌ت و شكۆی نوسینداوه. تۆرانی به‌شێكی زۆری لەخهڵك و خوای ئێمه له‌خوێندنه‌وه، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌و هه‌موو قسه ساده ساكار‌و بێ ناوهڕۆكانهوه هه‌یه، كه‌به‌ناوی نوسینه‌وه ده‌رخواردی خوێنه‌ری ئێمه ده‌درێت.