Kalar.jpg

کەلار، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و شێوەکاری کرایەوە

لە شارى کەلار پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و شێوەکاری، کە وێنەى بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ و کیمیاوی لە رۆژئاوای کوردستان لە خۆگرتبوو کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15/12/2019 لە نێو باخچەی لەیلا قاسم  لە شارى کەلار، لەلایەن بەرەی نیشتیمانى پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و شێوەکاری بۆ ژمارەیەک هونەرمەندى شێوەکار و فۆتۆگرافەر کرایەوە، کە وێنەى بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ و کیمیاوی ڕۆژئاوای کوردستان لە خۆگرتبوو کرایەوە، مەبەستیش لە کردنەوەى پێشانگاکە هەڵمەتێک بوو دژی داگیرکاری تورکیا بۆ ڕۆژئاوا کوردستان.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە