Sarata.jpg

شانۆیی سەرەتا زۆر سەرەتا نمایشدەکرێت

گروپی سکێچ، نوێتررین کارى هونەرى خۆیان کە شانۆیی (سەرەتا زۆر سەرەتا)یە نمایش دەکەن.

وا بڕیارە رۆژى 18/12/2019 و رۆژانى دوایى کاژێر (5:30)ى ئێوارە و (8)ى شەو لە مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە شارى سلێمانی گروپی سکێچ  شانۆیی سەرەتا زۆر سەرەتا نمایش بکەن.

شانۆکە نوێترین کاری شانۆکاری کورد (شوان کەریم)ە کە لە نوسین و دەرهێنانى خۆیەتى، ئاراس عەبدوڵڵا وەک یاریدەدەرى دەرهێنەرە و رەهەند تاهیریش بەڕێوەبەرى شانۆکەیە، هەریەکە لە شانۆکاران  (تاھیر عەبدولواحید، لاوک ئەبوبەکر، ژیرۆ ڕۆستەم، حەمە حوسێنی، بڕیار حەمەڕەشید، لۆڤان عومەر، دیە عەلی، چیا محەمەد، ئاراس عەبدولڵا، دیڤا ھۆرێن، شاد شەوکەت، ھێڤار نەجات و سۆنیا ئاوات) رۆڵی تێدا دەگێڕن، شانۆییەکە بەرهەمی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی گشتیی سلێمانی، بەشی شانۆو، گروپی سکێچە.

لە شانۆکەدا بینەر بۆ هەموو نمایشک دیاریکراوە و تەنها (50) پەنجا بینەر لەهەر نمایشێک بەشدار دەبێت.


ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە