Sabir_rashid.jpg

چیرۆکنووس محەمەد ئەمین ئەحمەد، لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵى گەلاوێژدا

سابیر رەشید چیرۆکنوس و نوسەرى کورد لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕۆ کۆمەڵایەتى فەیسبوک وێنەیەکى خوالێخۆشبوو مامۆستا و چیرۆکنووسى کورد (محەمەد ئەمین ئەحمەد) بڵاوکردۆتەوە، کە ئەوکاتە خۆى و مامۆستا بەیەکەوە لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵى گەلاوێژ لە رۆژانى 19-23/11/2015 لە هۆڵى تەوار لە شارى سلێمانى ئامادەبوونە و هەر بەم بۆنەیەوە وێنەکیان بۆ یادگارى چرکاندووە.

لە نوسینێکى کورتدا لەگەڵ وێنەکەیدا هاوخەمى خۆى بۆ کۆچى دوایى مامۆستا و چیرۆک نووس دەربڕیووە و ناوبراوى بە نوێکارى گرنگى چیرۆکى کوردى داناوە بە کۆمەڵە چیرۆکى (ئەبێ و نابێ ڕایەکی زمانەوانییە).

بەرەبەیانى رۆژی هەینى 13/12/2019 مامۆستا و چیرۆکنووس (محەمەد ئەمین ئەحمەد) کۆچی دوایی کرد، چیرۆکنووس خاوەنی هەردوو کۆمەڵە چیرۆکی (ئەبێ و نابێ ڕایەکی زمانەوانییە - 1977) و (خۆردزین - 2011)ە، جگە لە چیرۆکنووسین، شارەزای فەلسەفە بووە و لە حەفتاکاندا ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاشناکردنی کۆمەڵێک گەنجی ئامادەیی پیشەسازی بە دنیای فەلسەفە، بەتایبەتی فەلسەفەی وجودی.

لەم ساڵانەی دواییدا بەتەواوی لە هەموو کەس دابڕابوو، کەسێکی گۆشەگیربوو، دنیایەکی تایبەت بەخۆی هەبووە و تێکەڵی کەس نەبووە. محەمەد ئەمین ئەحمەد، لە ناوەڕاستی چلەکاندا لەدایکبووە و خەڵکی گەرمیانە.


ئەم بابەتە 181 جار خوێندراوەتەوە