dydary_adaby.jpg

یەکەمین دیدارى ئەدەبى هاوچەرخى کوردى بەڕێوەدەچێت

وا بڕیارە رۆژى پێنج شەممە 19/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە هۆڵى رۆشنبیرى لە شارى هەولێر، بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، بەڕێوەبەرێتى چالاکى وێژەیى یەکەمین دیدارى ئەدەبى هاوچەرخى کوردى (دیالۆگ، نوێخوازى، ئەدەب و داهێنان ئەنجام بدات.

لە رۆژى یەکەمدا رٍێوڕەسمى دیدارەکە بەڕێوە دەچێت، تیایدا چەندین وتار پێشکەش دەکرێن لەگەڵ خوێندنەوەى چەند شیعرێک لەلایەن شاعیران کورد، هەروەها خەڵاتى رێزلێنان پێشکەشى چەند نوسەرێک دەکرێت.

لە رۆژى دوەمیشدا چوار دیدار بەناوى دیدارى د. عیزەددین مستەفا رەسوڵ، دیدارى ژیلا حسێنى، دیدارى هەژار موکریانى و دیدارى فەریدا زامدار بەڕێوەدەچێت، کە لە هەر چوار دیدارەکەدا چەند پانیڵێکى ئەدەبى لە خۆگرتووە.

dydar1

لە سێیەمین رۆژ و کۆتا رۆژیشدا (3) دیدار بە ناوەکانى دیدارى ئەحلام مەنسور، دیدارى مەسعود محەمەد و دیدارى محەمەد ئۆزۆن بەڕێوە دەچێت و لە کۆتایشدا وتارى لێژنەى سەرپەرشتیار پێشکەش دەکرێت و خەڵات بەسەر ئامادەبوان دابەشدەکرێت.

dyadr2 


ئەم بابەتە 121 جار خوێندراوەتەوە