Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/12

- لە رۆژى 17/12/1273 جه‌لاله‌دینی رۆمی (محەمەد محەمەد حسێن بەهائەدین بلخى)، فەیلەسوف و ئه‌دیب و سۆفی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى کونیە لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/9/1207 لە شارى بلخ لە ئەفغانستا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1770 لودفیج فان بتهۆڤن (Ludwig van Beethoven)، مۆسیقاری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی و جیهان و به‌ناوبانگترین دانه‌ری مۆسیقای سه‌مفۆنیا له‌ شارى بۆن لە ئه‌ڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/3/1827 لە تەمەنى (56) ساڵى بە تەسمم کردن لە شارى فیەننا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1901 عه‌زیزه‌ ئه‌میر (موفیدە مەحمود غەنیمى)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 28/2/1952 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1952 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1930 ئەرمن مۆلەر شتال (Armin Müller-Stahl)، ئەکتەر و دەرهێنەر و موزیکیانى ئەڵمانى لە شارى سۆفتسک لە روسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1946 یوجین لیفی، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و موزیکیانی که‌نه‌دی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1959 ناسر کرمانی، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1969 لوری هولدین (Laurie Holden)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1969 یورى مرقەدى، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1974 گیۆفانی ریبیسی (Giovanni Ribisi)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1975 رشا مستەفا، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسرى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1975 میلا جۆفۆفیچ (Milla Jovovich)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى کیف لە ئۆکرانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1977  تاریق کندری، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1979 عەوز دوخی، گۆرانیبێژی کوێتی لە تەمەنى (47) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1932 لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/1986 محه‌مه‌د عارف جه‌زراوی، هونه‌رمه‌ندی کورد له‌ نەخۆشخانەى شارى دهۆک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵی ١٩١٢ لە جزیرەی باکوری کوردستان لە دایکبووە، لەماوەى تەمەنى ژیانیدا نزیکەى 1200 گۆرانی تۆمارکردووە و (60) کاسێتی گۆرانى بڵاوبۆتەوە.

- لە رۆژى 17/12/1987 غالیه‌ کاشف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری، کە کارە هونەریەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/1989  جۆرج شه‌حاده‌، شاعیر و شانۆنوسی لوبنانی لە لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى /11/1905 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، نوسینه‌کانی به‌ زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 17/12/1990 ئیسحاق موسا حوسه‌ینی، ئه‌دیب و زمانزان و وەرگێڕی فه‌له‌ستینی لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 لە شارى قودس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/12/2010 یه‌حیا سه‌عاده‌، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی لە تەمەنى (35) ساڵى لە شارى ئزمیر لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1975 لە گوندى زوق مکایل لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/12/2014 محەمەد بستاوى، ئەکتەرى مەغریبى لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1954 لە شارى خریبگە لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە