Chmchamal.jpg

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان دەست بە کارەکانی دەکات

چالاکییەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکانى شارى سلێمانى و گەرمیان بە ئامادەبوونى شانۆکارانى شارەکانى سەقز و مەهاباد دەستى بە کارە هونەرییەکانى کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2019 کاژێر (10) سەرلەبەیانی لە هۆڵی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ، بەسەرپەرشتی بەڕِێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕیوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی کوردسات بەدروشمی (ئاڵنگاریی متمانە)، چالاکییەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان دەستى پێکرد، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆش کاژێر (2)ى پاشنیوەڕۆ نمایشە شانۆییەکان لە هۆڵی رۆشنبیریی چەمچەماڵ بەردەوامى بە رۆژانى فێستیڤاڵدا.

لە فێستیڤاڵەکەدا شانۆکارانى (چەمچەماڵ، کەلار، کفری، خورماڵ، دەربەندیخان و پیرەمەگرون) تێیدا بەشدارن، هەروەها شانۆکارانى هەر دوو شارى (سەقز و مەهاباد) بە پێشکەش کردنى شانۆیى لە فێستیڤاڵ بەشدارن، وا بڕیارە سبەى پێنجشەممە 19/12/2019 فێستیڤاڵ بەردەوام بێت و کۆتا رۆژى فێستیڤاڵیش بێت.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە