6582.jpg

پریانکا چۆپرا، پلەی یەکەمى بەدەستهێنا

دواى ئەوەى ژنە ئەکتەر و ئەستێرەى ئەستێرەی بۆڵیود و باڵیۆزی نیازپاکی پریانکا چۆپرا (Priyanka Chopra) تەمەن (37) ساڵ، وەکو ڕێزگرتنێک لە چالاکییە مرۆیی و کارە خێرخوازییەکانی بۆ پەنابەران لە کەمپەکاندا لە شارى نیویۆرک لە ئەمریکا، لەلایەن رێکخراوی یونسێف لە (unicef snowflake ball) بۆ ساڵی 2019 لە رێوڕەسمێکی شایستەدا خەڵاتی(Danny Kaye) وەرگرت.

وا دیارە ئەمساڵ ساڵى پریانکا چۆپرایە، چونکە شاجوانی پێشووی جیهان، توانى لەسەر ئاستی فیلم و دراماکانی هندستانیش پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و خەڵات وەربگرێت.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە جیهان و هیندستان لە چەند رۆژى رابردودا هەواڵى باشترین فیلم و ئەستێرە و کەسایەتی و کارە هونەریەکانی ساڵی (2009)یان بڵاوکردەوە، کە سایتی IMDBساڵانە ئەم ریزبەندییە دیارى دەکات، بەپێى سایتەکە باشترین فیلم و ئەستێرە و کەسایەتی و کارە هونەریەکانی ساڵی بەپێی ریزبەندی و کۆمەڵێک پێوەر دیاریکردوە، لە ساڵى 2019 لەسەر ئاستی فیلم و دراماکانی هندستان پریانکا چۆپرا وەک ژنە ئەکتەر بە پلەی یەکەم دێت وەک باشترین، هەروەها بە پلەی دووەم ژنە  ئەکتەر دیشا باتانی و پلەى سێیەم و هێرسریک رۆشان دێت، سەلمان خانیش لە پلەی شەشەمدا ناوى هاتووە، ئەمە جگە لەوەى هەریەکە لە (ئەکشاى کۆمار، عەلیا بەهات و کاترینا کیف) لەم ریزبەندییەدا ناویان هاتووە، ئەوەى تێبینى دەکرێت ژنانى بۆلیود توانیویانە (3) سێ خەڵاتى سەرەتاى ریزبەندییەکە بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

پریانکا چۆپرا (Priyanka Chopra) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 18/7/1982 لە شارى جمشیدپور لە هندستان لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (37) ساڵە.

پیشەى هونەرى: ئەکتەر و گۆرانیبێژ.

زمانەکانى هیندى، ئینگلیزى و مراتیە دەزانێت، کە زمانى سێیەمیان زمانى هیندى ئەوروپیە و بەشێکە لە زمانى هیندۆئێرانى.

لە ساڵى 2000 بە شاجوانى جیهان هەڵبژێردراوە.

لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

لە رۆژى 1/12/2018 لەگەڵ نیک جوناس (Nicholas Jerry Jonas)، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ژەنیاری ئەمریکی ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە