Esmat.jpg

پاڵەوانى فیلمى شۆڕشى کچان، کۆچى دوایى کرد

ژنە هونەرمەندى میسرى (عیسمەت مەحمود) لە تەمەنى (82) ساڵیدا کۆچى دوایىکرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە هونەرییەکان لە میسر بڵاویان کردەوە، کە رۆژى چوارشەممە 18/12/2019 ژنە ئەکتەرى دیاری میسرى (عیسمەت مەحمود) دواى ململانێیەکى زۆر لە گەڵ نەخۆشیدا کۆچى دوایى کرد.

عیسمەت مەحمود لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 14/9/1937 لە شارى قاهیرەى لە دایکبووە

- پیشەى هونەرى: ئەکتەر

- لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- بە هۆى نەخۆش کەوتن لە ساڵى 2012 لە کارى نواندن بەیەکجارى دورکەوتۆتەوە.

- وەکو ئەکتەر لە بوارەکانى سینەما، شانۆ، دراما و دۆبلاجى فیلم کارى کردووە.

- بڕوانامەى دبلۆمى لە پەیمانگاى رۆڵبینین بەدەستهێناوە.

- جگە لە کارى ئەکتەرى کارى پێشکەشکاریى کردووە.

- لە میسر و کوێت لە بوارى سینەماو تەلەفزیۆن و شانۆ کارى کردووە.

- لە بەناوبانگترین فیلمەکانى (ثورە البنات، أکاذیب حواء، لوعە الحب، لا وقت للحب، نساء بلا غد، عروس النیل، باب الحدید....).

- لە رۆژى چوارشەممە 18/12/2019 لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە