Darbandyxan.jpg

دەربەندیخان، لە شەوى یەڵدا ڕێز لە هونەرمەندێک دەنرێت

لە شەوى یەڵدا وەک زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، لە دەربەندیخان مەراسیمێکى شایستە بەم شەوە ئەنجام دەدرێت.

وا بڕیارە رۆژى هەینى 20/12/2019 کاژێر (8)ى شەو لە هۆڵی ڕۆشنبیری دەربەندیخان بۆ شەوی یەڵدا درێژترین شەوى ساڵ بەڕێوەبەرێتى رۆشنبیرى و هونەرى دەربەندیخان، مەراسیمێکى موزیک و گۆرانى ئەنجامبدرێت، واش بڕیارە لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى رێزلێنان ببەخشرێت بۆ هونەرمەند (هونەر عەلی حاتەم) لە پاى ئەو خزمەتەى پێشکەشى هونەرى کردووە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە