zhanaral.jpg

لە دوارۆژى پایز، وەسێتەکەى جێبەجێکرا

دواى ئەوەى سایتى گەلاوێژ هەواڵى بڵاوکردنەوى شێوەى گۆڕى ژەنەڕاڵى پایزى بڵاوکردەوە، کە گۆڕەکەى هونەرى دەبێت ئەمڕۆ وەسێتەکەى جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ هەینی 20/12/2019 کاژێر (9)ى بەیانى لە (گردى سەیوان – شێخ مارف) لە شارى سلێمانى بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و خانەوادە و دۆست و هاوڕێیان و ئەدیب و هونەرمەندا، پەردە لەسەر پەیکەری محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕاڵی‌ پایز لادرا.

دروستکردنى ئەم پەیکەرە لەپاى ئەو خزمەتە زۆرەیە، کە ژەنەڕاڵى پایز پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کردووە، لەسەر وەسێتی شاعیر خۆی شێوەی گۆڕەکەى تایبەت و هونەرییە، بەجۆرێک کێلێکى گۆڕەکەی گەڵاى پاییزە و  گۆڕەکەشى لە شێوەی کتێبدایە و لەسەر ئەرکى پارێزگارى سلێمانى جێبەجێکراوە.

کتیبێک بە پێوانەى (2) دوو مەتر بۆ گۆڕەکەى درووستکراوە، لەگەڵ بوونى گەڵایەک بە پێوانەی یەک مەتر و نیو، لەناو گەڵاکەدا پەیکەرێکی ژەنەڕاڵ بوونی هەیە.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى ژەنەڕاڵى پایز کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە