نوێترین کتێبی رۆماننوس و نووسهرى کورد بهختیار عهلی بە ناونیشانى (ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهکانی بڵاودهکرێتهوه.
رۆماننوس و نووسهرى کورد بهختیار عهلی لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک هەواڵى بڵاوکردنەوەى نوێترین کتێبى خۆى بڵاوکردەوە، ناونیشانى کتێبەکە بەنێوى (ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهکانی)، وا بڕیارە بهمزووانه چاپ و بڵابکرێتەوە.
کتێبهکه، بریتییه له بهرگی نۆههمی کاره تیورییهکانی نووسەر، که لەلایەن نووسەر خۆیەوە چاپکراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەھەند کاری دابەشکردنی بۆ دەکات، تابلۆی بەرگی کتێبەکە لەلایەن ھونەرمەند (ئامانج ئەمین) دروستکراوە و لە چاپخانەی کارۆ لە شارى سلێمانى چاپدەکرێت.
لە بەشێکى کتێبەکەدا هاتووە:
(ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهکانی)، هەوڵێکە بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا (ئەگەر ئۆپۆزسیۆن هەبێت، دەبێت چۆن بێت؟»، «ئەگەر قسە لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەین، گۆڕان چییە؟)، (ئەی لێرەدا ڕۆشنبیران لە چیدا لە خەڵک جیادەبنەوە؟). ئەمە ئەو پرسیارانە بوون کە سیاسی و ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستییەکان بە تۆمەتبارکردن و دەنگەدەنگەکانیان نەیاندەهێشت ببنە بابەتی ڕاستەقینەی بیرکردنەوە. لە پاڵ ئەمەدا، کتێبەکە هەوڵێکیشە بۆ دیاریکردنی فەرمان و ئەرکی ڕۆشنبیر و جیاکردنەوەی ئەم ئەرکە بە ڕوونی و ڕەهایی لە ڕۆڵی سیاسی و ئەکتیڤیستی سیاسی. خوێندنەوەیەکە بۆ چەمکی ڕۆشنبیر و لەدایکبوونە دژوار و پڕ کێشەکەی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا، بەڵام لەوە گرنگتر پێداگرییە لە تایبەتمەندی ڕۆشنبیر و تایبەتمەندی ئەو جێگایەی تێیدا کاردەکات.