dariush.jpg

بۆنی گەنم كرا بە كوردی

تێکستی کۆمەڵێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەندی ئێرانی بەناوبانگ (داریوش) دەکرێت بە کوردى و لە کتێبێکدا بڵاودەکرێنەوە

بۆنی گەنم  یان  (بۆنی خۆشی گەنم)، بە کتێبی گۆرانی بێژی دڵشکاوان بەناوبانگە، (داریوشی ئیقبالی)، تەمەن (68) ساڵ یەکێکە لە گۆرانی بێژە بێ ئەنداز غەمگین و پڕ بەرهەمەکانی جیهان. هەوادارو گوێگرێکی زۆری لە سەرتاسەری دنیادا هەیە.

بۆنی گەنم، شیعری شاعیری ئێرانی (شەهریار قەنبەری)یە و ساڵی 1972 لەلایەن داریوش کراوەتە گۆرانی و ئەلبومی گۆرانییەکانی داریوش لەو ساڵەدا بەهەمان ناوەوە بڵاوبۆتەوە.

دەوترێت داریوش ئیقبالی و شەهریار قەنبەری لەسەر ئەو گۆرانییە لە دەیەی حەفتاکانی سەدەی رابردودا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی ئێرانەوە خراونەتە زیندان.

داریوش بە سەلیقە و چێژێکی گەورەوە وشەکان هەڵدەبژێرێت و دەیانکات بەگۆرانی.. تێکستەکانی ئەو بە گشتی باس لە دڵشکان و دابڕان و ئازادی دەکەن.

ئەم کتێبە بریتیيە لە تێکستی گۆرانییەکانی ئەو لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ (پشکۆ ناکام)ەوە لە فارسییەوە کراوە بەکوردی لەسەرئەرکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.

- داریوش، گۆرانیبێژو موزیکیانى ئێرانى، لە رۆژى 4/2/1951 لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ئێستادا تەمەنى (68) ساڵە و دانیشووى شارى لوس ئەنجلوسە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا.

- شەهریار قەنبەری، شاعیرى ئێرانى، لە رۆژى 28/7/1950 لە تاران لە دایکبووە، ، لە ئێستادا تەمەنى (69) ساڵە، لە ساڵى 1968 چووەتە ناو دنیارى ئەدەب و هۆنراوەى نووسیووە.

 

داریوش لە گۆرانى بۆنى گەنم کە هۆنراوەى شەهریار قەنبەری و ئاوازى بابک بیاتە دەڵێت:

بۆنی گەنم بۆ من هەرچیم هەیە بۆ تۆ

بستێ خاک بۆمن ، هەرچی ئەڪەم بۆ تۆ.

تەواوى گۆرانیەکە بە ژێرنووسى کوردى ببینە...


ئەم بابەتە 126 جار خوێندراوەتەوە