Shalaw_Habiba_(2).jpg

کافێیەک لەنێو دارستان

 

دەڵێن ئێرە دارستان نییە

بەڵام ناتوانم بەبێ ترس خۆشم بوێیت

 

دەڵێن دەریا هەمیشە ترسناک نییە

بەڵام ناتوانم بەبێ خنکان خۆشم بوێیت

 

دەڵێن ئەوینێکی ڕاست خراپ نییە

بەڵام ناتوانم چەپەڵانە خۆشم نەوێیت

 

ناتوانم ڕووناک بم ئەگەر ژیانمان تاریک بوو

ناتوانم لەگەڵ خۆمدا نوقمت نەکەم ئەگەر پێوە بووم

ناتوانم دەست لە هەموو شتێک هەڵبگرم [ئەمە] چونکە تۆم خۆش دەوێت

 

ناتوانم وێران نەبم ئەگەر وێران بووم

ناتوانم خۆشەویستیت لە بیر بکەم ئەگەر لە بیرم نەکرد

 

دەمەوێت تۆم لە یاد بێت ئەگەر لە یادم نەچوویت

دەمەوێت پێکەوە بین ئەگەر پێکەوە بووین

دەمەوێت نەهێڵم بڕۆیت ئەگەر ویستم نەهێڵم بڕۆیت

 

دەڵێن ئێرە دارستان نییە

دەڵێن دەریا هەمیشە ترسناک نییە

دەڵێن ئەوینێکی ڕاست خراپ نییە

دەمەوێت تەنیا نەبم ئەگەر ترسام تەنیا بم

دەمەوێت وێران نەبم ئەگەر ترسام وێران بم

دەمەوێت لە بیرت نەکەم ئەگەر ترسام لە بیرت بکەم

 

نامەوێت هەستم و لەم کافێیە بەجێت بێڵم

بڕۆم و هیچم بیر نەکەوێتەوە

بڕۆم و بترسم/ وێران بم/ تەنیا بم

بڕۆم و بڵێی

هەموو شتێک چەپەڵانە بوو

 

نامەوێت تەلەفۆنم بۆ بکەیت/بقیژێنیت بە سەرمدا/بگریت

نامەوێت دڵت توند بێ چونکە پێت وایە هەموو شتێک چەپەڵانەیە

نامەوێت هەموو شتێک تێک بدەم ئەگەر تێک نەچێت

 

دەمەوێت [بۆ تۆ] ئەو ئاسکە بم کە لە ڤیدیۆکاندا دەیبینین لە دارستان دێتە دەرەوە و خۆی دەکات بە ماڵێکی لادارستاندا و هەموان خۆشیان دەوێت

دەمەوێت ئەو مافەم هەبێت کە بڵێم: ئەگەر بتوانم

دەمەوێت چەپەڵانە نەبم ئەگەر نەمویست

دەمەوێت خۆشەویست نەبم ئەگەر نەمویست

دەمەوێت کەسم خۆش نەوێت ئەگەر نەمویست

دەمەوێت لەم کافێیە بڕۆم ئەگەر ویستم

بەڵام دەمەوێت نەترسم/وێران نەبم/نەگریم

 

دەمەوێت نەگریم ئەگەر هیچ هۆکارێکم بۆ گریان نەبوو

دەمەوێت پێبکەنم ئەگەر ڕۆژەکە بیهێنێ پێبکەنیت

دەمەوێت کەس هاوار نەکات بە سەرمدا ئەگەر ویستی هاوار بکات بە سەرمدا

 

دەمەوێت بەو شێوازە خۆشم بوێیت کە خۆشم دەوێیت

دەمەوێت هەموو شتێکت پێ بڵێم کە دەتوانم پێتی بڵێم

دەترسم [پێش من] تۆ کافێکە بەجێ بهێڵیت بەو شێوازەی کە دەتوانیت بەجێی بهێڵیت

دەترسم من تەلەفۆنت بۆ بکەم

من بقیژێنم بە سەرتدا

من بگریم

دەمەوێت بەو شێوازە بگریم کە دەتوانم بگریم

بەو شێوازەی کە هەموان دەگرین

 

 

 

 

| ٢٠١٩


ئەم بابەتە 157 جار خوێندراوەتەوە