بەهۆى ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانى شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراقى گرتۆتەوە، هونەرمەندانى عێراقى روبەروى هەرەشەى رفاندن و تیرۆکردن دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/12/2019 سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی عێراق راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و وێنەیەک لەم راگەیندراوەکەشیان ئاراستەى سەرجەم کەناڵەکانى راگەیاندن کردووە و جیهانیان لە هەرەشەکان ئاگادارکردۆتەوە، لە راگەریاندراوەکەدا سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئاماژه بۆ ئەوە دەکات، کە راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کرێت، ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانیش چ لەناوخۆ یاخود دەرەوەى عێراق به‌هۆی پشتگیریی کردنیان له خۆپیشانده‌ران، بریندارکراوون و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و رفاندن بوونه‌ته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە، کە هه‌ڕه‌شه‌کان ساردیان ناکاتەوە، بەڵکو پشتگیرى لەو شۆڕشە جەماوەرییە دەکەن و له پشتگیریکردنیان کۆڵ نادەن و رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە جیهان لە مەترسیەکانى سەر ژیانیان ئاگاداردەکەنەوە.
سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی عێراق، بە ژمارە نوسراوى ژمارە (129) لە ساڵى 1969 دامەزاروە، بارەگاى سەرەکى لە شارى بەغدایە، لقى لەسەرجەم شارەکانى عێراق هەیە، جگە لە هەرێمى کوردستان، تاکو ئێستاکە چوار بەشى هونەرى سەرەکى هەیە، ئەوانیش (بەشى هونەرى شانۆ و رادیۆ، بەشى سینەما و تەلەفزیۆن، بەشى موزیک و بەشى هونەرى شێوەکارى).