فیلمێکى سینەمایى لەسەر ژیانى هونەرمەندى کورد ئەحمەد کایا بەرهەمدەهێنرێت، کە باس لە سەرەتاى ژیانى ئەو هونەرمەندە دەکات تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى دەکات.
وا بڕیارە لە رۆژى 7/2/2020 فیلمێکى سینەمایى لەسەر لەسەر ژیانى هونەرمەندى کورد ئەحمەد کایا لە سینەماکان نمایش بکرێت، لە ئێستادا ترایلەری فلمەکە بڵاوکراوەتەوە و ئامادەکارى بۆ نمایشى فیلمەکە دەستى پێکردووە.
فیلمەکە تایبەتە بە ژیانی هونەرمەند ئەحمەد کایا، کە باس لە تەواوی وێستگەکانی ژیانی دەکات، لە شوێنی لەدایکبوونییەوە ئەو رۆژەى کۆتاییەکانى ژیانى لە پاریس بووە و هەر لەوێش کۆچى دوایى کردووە، فیلمەکە لە دەرهێنانی هەریەکە لە (هاکان گورتۆ و جانی روزگار شاڤاتا)یە، لەلایەن کۆمپانیای (X yapim) بەرهەمهێنراوە و هەریەکە لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئۆزگور توزەر) رۆڵی ئەحمەد کایای بینیوە و (ئاینا سولکەر)یش رۆڵی خۆشەویستەکەی.
بۆ زانینى زانیارى لەسەر بەشێک لە ژیانى ئەحمەد کایا کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینى ترایلەری فلمەکە کلیک لەم لینکە بکە..
https://www.youtube.com/watch?v=i70qWjc7iCU&feature=emb_title