Shano_jangawaer.jpg

شانۆیی خەونەکانی جەنگاوەرێک نمایشدەکرێت

شانۆیی خەونەکانی جەنگاوەرێک، کە باس لە پشتگوێخستن و خەڵاتکردنی جەنگاوەرە ئازاکان دەکات لە  دەربەندیخان نمایش دەکرێت.

وابڕیارە رۆژى هەینى 27/12/2019 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕ لە هۆڵی رۆشنبیری دەربەندیخان نمایشبکرێت، شانۆکە لە نوسینی شانۆکاری (دڵشاد حسێن)ە، (ئەحمەد لەتیف) کارى دەرهێنانى بۆ کردووە و هەریەکە لە (شەماڵ ئەحمد و لاولاو عەبدولڕەحمان) رۆڵى تێدا دەبینن.

واش بڕیارە شانۆکە بۆ ماوەى (2) دوو رۆژ بەردەوام بێت.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە