Dr.Hewa.jpg

کتێبى کوردە عەلەوییەکانى باکورى کوردستان چاپدەکرێت

لە سەرەتاى ساڵى نوێ کتێبى (کوردە عەلەوییەکانى باکورى کوردستان 1908 - 1938) لە چاپێکى ناوازە بڵاودەکرێتەوە.

لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک (د. هیوا حەمید شەریف) مامۆستاى زانکۆ هەواڵى بڵاوکردنەوەى نوێترین بەرهەمى چاپکراوى خۆى بڵاوکردەوە، لە هەواڵەکەدا، کە زیاتر ئاراستەى هاوڕێکانى کردووە، هاوکات لەگەڵ رۆژى لە دایک بوونیدا مژدەى بڵاوکردنەوەى چاپکردنى کتێبى (کوردە عەلەوییەکانى باکورى کوردستان 1908 - 1938) لە دووتوێى (416) لاپەڕەدا راگەیاندووە.

لە لێدوانێکى تایبەتیش بۆ سایتى گەلاوێژ وتى: "سەرجەم کارەکانى کتێبەکە تەواو بووە و ئێستاکە لە چاپخانە چاپ دەکرێت، ڕەنگە کۆتا رۆژى سەرى ساڵ یاخود سەرەتاى ساڵى نوێ لە چاپخانە هەموو کارەکانى تەواوبێت و بڵاودەکرێتەوە".

کتێبى کوردە عەلەوییەکانى باکورى کوردستان، لەسەر ئەرکى نوسەر خۆى و بە هاوبەشى لەگەڵ دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى (ئاوێر) چاپدەکرێت، کتێبەکە هەوڵێکى زانستیە بۆ ناساندنى کوردە عەلەوییەکان و ئەم بوارانە لە خۆدەگرێت:

- لێکدانەوەى زاراوەى (عەلەوى) و سەرهەڵدان و پەرەسەندنى بیروباوەڕەکەیان لە باکورى کوردستان لە ڕووى مێژووییەوە.

- دابەشبوونى جوگرافى و ژمارەیان.

- بیروباوەڕ و پەرستن و سروتى ئایینیان.

- بارودۆخى ئابورى و کۆمەڵایەتیان.

- مێژووى سیاسى و سەربازی کوردە عەلەوییەکان لە سەرهەڵدانیانەوە تا ساڵى 1938.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە