- لە رۆژى 29/12/1825 جاک لوی دافید (Jacques-Louis David)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (77) ساڵى بەجەڵتەى مێشک لە شارى برۆکسل لە بەلجیکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/8/1748 لە شارى پاریس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 29/12/1906 ئیبراهیم یازجی، ئەدیب و ره‌خنه‌گر و زمانهوانزانى لوبنانی لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/3/1847 لە شارى بەیروت لە لوبنان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 29/12/1924 کارل شبیتلهر (Carl Friedrich Georg Spitteler)، ئه‌دیبی سویسری لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى لۆسرن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/4/1845 لە شارى لیستل لە سویسرا لە دایکبووە، لە ساڵى 1919 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 29/12/1925ره‌جا یوسف، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 29/5/2005 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1938 جۆن فویت (Jon Voight)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.
- لە رۆژى 29/12/1939 موحسینه تۆفیق، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى جیزە لە دایکبووە، لە رۆژى 7/5/2019 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1942 راجیش کانا، ئه‌کته‌ری هیندی لە شارى ئەمریتسار لە دایکبووە، لە رۆژى 18/7/2012 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مۆمباى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1949 سەلیمە لعبێدى، ژنە ئه‌کته‌ری جەزائیرى لە شارى ملیانە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/2013 لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1957 سەڵاح شرنوبى، ئاوازدانەرى میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 29/12/1959 پاتریسیا کلارکسۆن (Patricia Clarkson)، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیو ئەورلینز لە ویلایەتى لویزیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1960 ئه‌شره‌ف زه‌کی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1972 جود لو (Jude Law)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى29/12/1979 زهور حسێن، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 29/12/1986 ئه‌ندری تارکۆفسکی (Andrei Arsenyevich Tarkovsky)، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ر و نوسه‌ری روسی لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1932 لە یەکێتى لە شارى (Zavrazhye)ى یەکێتى سۆفیەت لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.