بە بۆنەى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، د. ڕێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پرسە نامەیەکى راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتى:
بەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی ھونەرمەند و میدیاکار ئاسۆی عومەر سوارە
بەڕێزان سەندیکای ھونەرمەندان...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی مەرگی لەناکاوی ھونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و کوردستانمان پێگەیشت، بە کۆچی دوایی ھونەرمەند ئاسۆی عومەر سوارە کەلێنێکی گەورە کەوتە نێو میدیاو ھونەری کوردی، ھونەرمەند لەماوەی ژیانیدا خاوەنی بەرھەم گەلێکی جوان و ناوازە بوو، ناوێکی گەورەو ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری نواندن بوو، بۆ هەمیشە ڕۆڵی هونەرمەند لە بەرهەمەکانی (گەردەلول) و (ژانی گەل) و بەرنامەی (وێنەکانی دوێنێ) لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە..
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری مامۆستا عومەر و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھونەرمەندان بدات، و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٣٠/١٢/٢٠١٩