بە بۆنەى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسە نامەیەکى راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتى:
بەداخهوه هەواڵی كۆچی ناواده‌ی هونەرمەند و ئه‌كته‌رى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگه‌يشت.
بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، له كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خوای گەورە سەبووریی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو به بەهەشتى خۆى شاد بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان