Dwawena.jpg

دواین وێنە و دواین پۆستى و هونەرمەند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌

دوێنێ شەو لە تەندروستیەکى زۆر باشدا هونەرمەند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە واڵى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکى خۆى کە لە ساڵى 2019 گرتویەتى لەگەڵ چەند پەیڤێکدا بە بۆنەى هاتنى ساڵى نوێ بڵاویکردۆتەوە، ئەمە لەکاتێکدا هێشتا (3) سێ شەوى تر مابوو ساڵى 2019 بڕوات و ساڵى نوێ بێت، بەڵام کورد وتەنى رەنگە دڵى هەواڵى پێدابێت و سەفەرێکى ئەبەدى بکات و دواهەمین یادگارى بۆ هاوڕێکانى جێبهێڵێت.

ئەمەى خوارەوە دواین وێنە و پۆستى خۆیەتى، کە شەوى رابردوو بڵاوى کردۆتەوە:

"وێنەیەکی ساڵی 2019 ى خۆم پێشکەش دەکەم بۆ ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بە هیوای ساڵی نوێ پڕ خیر و خۆشی بێت بۆ هەمووان".


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە