Talabany.jpg

بروسكەی ماتەمینیی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌

بە بۆنەى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسە نامەیەکى راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتى:

زۆر خه‌مباربووم به‌هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكاری خۆشه‌ویست كاكه‌ ئاسۆی عومه‌ر سواره‌.
خه‌ڵكی كوردستان یادگاری زۆریان له‌گه‌ڵ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی كاكه‌ ئاسۆدا هه‌یه‌ و خه‌مخۆریی ئه‌ویان بۆ ئه‌رشیفی گه‌له‌كه‌ی له‌به‌رچاوه‌‌، هه‌ر بۆیه‌ كۆچی كتوپڕی كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك و ئێمه‌ش هاوبه‌شی ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ین.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

30/12/2019


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە