بە بۆنەى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان پرسە نامەیەکى راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتى:
بۆ/ خانەوادەو بنەماڵەی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئاسۆ عومەر سوارە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی لەناکاوی کۆچی دوایی ھونەرمەندو میدیاکارو ئارشیفدۆست کاکە« ئاسۆ عومەر سوارە» م پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە، سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمی ئەو کۆستە گەورەیەتانم.
ھونەرمەندی ناسراو کاکە ئاسۆ خزمەتێکی زۆری بەھونەرو کلتووری کوردستان کردووەو بەرھەمەکانی وەک یادگاریی جێی شانازی ئێوەو گەلی کوردستان دەمێننەوە.
رۆحی کاکەئاسۆ شادبێ و خوای گەورە سەبوریتان بدات و دوا ناخۆشیتان بێت.
حەمەی حەمە سەعید
وەزیری رۆشنبیری و لاوان
30/12/2019