ASo_omar2.jpg

سبەى، مەراسیمێک بۆ ئاسۆ عومەر سوارە سازدەکرێت

سبەى لە شارى سلێمانى و لەسەر گۆڕەکەى لە گۆڕستان مەراسیمێکى شایستە بۆ ئاسۆ عومەر سوارە رێکدەخرێت.

وا بڕیارە سبەى هەینى 3/1/2020 کاژێر (2)ى پاشنیوەڕۆ لە سەرۆ گۆڕستان مەراسیمێکى شایستە بۆ کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد ئاسۆ عومەر سوارە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ ڕێکبخرێت.

واش بڕیارە لە مەراسیمەکەدا چەندین وتار لە لایەن ناوەندە ئەدەبى و هونەرییەکانى شارى سلێمانى پێشکەش بکرێت و بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە مەراسیمەکەدا وتارى تایبەتى دەبێت و تاجە گوڵینەى رێز و وەفا و خۆشەویستى لەسەر گڵکۆى پیرۆزى دادەنێت.

بۆ زانینى زانیارى لەسەر ژیانى هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 153 جار خوێندراوەتەوە