Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/12

- لە رۆژى 30/12/1865 رودیارد کبلینگ (Rudyard Kipling)، ئه‌دیب و شاعیری به‌ریتانی لە شارى مۆمباى لە هیندستان لە دایکبووە، لە رۆژى 18/1/1936 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1907 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/12/1895 هەمزە هومۆ، شاعیر و نوسەرى بۆسنى لە شارى مۆستار لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 19/1/1970 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى سرایفۆ لە یوکسلافیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1936 سه‌میر سه‌بری، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1941 ئیل لیسیتزکی، نیگارکێشی روسی لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/11/1890 لە شارى پۆچینۆک لە روسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/12/1944 رۆمان رولان (Romain Rolland)، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى سیل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/1/1866 لە شارى کلامیسى لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە ساڵى 1915 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/12/1946 پاتی سمیس (Patricia Lee Smith)، گۆرانیبێژ و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە شارى شیکاگۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1947 عتاب (تروف عەبدولخیر ئادەم محەمەد تەلال)، ژنه‌ گۆرانیبێژی سعودی لە شارى ریاز لە سعودیە لە دایکبووە، لە رۆژى 19/8/2007 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1957 عەفاف رەشاد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/12/1977 شه‌هاب جه‌وهه‌ر، ئه‌کته‌ری کوێتی لە جابریەى شارى حولى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1979 خەلیل رمیسى، ئه‌کته‌ری بەحرێنى لە بە حرێن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/12/1980 ئیلیزا دوشکو (Eliza Dushku)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مەریکی لە ویلایەتى ماساچوستن لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1986 ئیلی گۆڵدنگ (Ellie Goulding)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و موزیکیانى ئینگلیزى لە شارى هیرفۆردشیر لە بەریتانیا دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/12/1995 فی (کیم تاى هیۆنگ)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کۆریاى باشوور لە شارى دایگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/12/2009 عەبدولئەمیر مەتەر، ئەکتەر و دەرهێنەرى شانۆی کوێتى لە تەمەنى (68) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1941 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى دووشەممە 30/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ ئاسۆ عومەر سوارە، جێگرى سەرۆکى بنکەى ئەدەبى و روناکبیریى گەلاوێژ و ئەکتەر و پێشکەشکارى کورد لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی 1964 لە شارى سلێمانى لەدایکبووە، لە ساڵى 1972 کاتێک خوێندکارى پۆلى سێیەمى سەرەتایى بووە، بەهرەى هونەرى تێدا بەدیکراوە و (3) سێ مامۆستاى شانۆکار بەشداریان لە چالاکى خوێندنگاکەى پێکردووە، لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا ئەوکاتەى خوێندکارى ناوەندى بووە چووەتە تیپى هونەرى لاوانى سلێمانى، لە ساڵى 1979 لە تەمەنى (15) ساڵیدا لە فێستیڤاڵێک لە شارى هەولێر بە شانۆگەرى (دڵدارانى باران) بەشدارى لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، لە ساڵى 2007 بوەتە بەڕێوەبەرى کارگێڕى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ، لە ساڵى 2011 بووەتە ئەندامى دەستەى باڵاى بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ، لە ساڵى 2019 بووەتە جێگرى سەرۆکى بنکەى ئەدەبى و روناکبیریى گەلاوێژ، لە سەرجەم فێستیڤاڵەکانى گەلاوێژ و چالاکییە ئەدەبى و هونەرییەکانى گەلاوێژ رۆڵى کاراى هەبووە، لە چەندین شانۆ و دراماى تەلەفزیۆنى بەشداریکردوە، خاوەنى (2) کتێبە، یەکەمیان بەناوى (پێنجوێن مەملەکەتى گوڵە زەردە)، لە ساڵى 2015 چاپى کردووە، دووەمیان بەناوى (سلێمانى و خاکى)، کە (830) لاپەڕەى رەنگاو رەنگە، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا بەچاپکراوى ئەو بەرهەمەشى ببینێ.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە