Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 31/12

- لە رۆژى 31/12/1869 هێنرى ماتیس (Henri Matisse)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە هەرێمى نور لە باکورى فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 3/11/1954 لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1872 ئه‌لکسس کیفی (AleksisKivi)، رۆماننوسی فنله‌ندی لە تەمەنى (38) ساڵى لە شارى توسولا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1834 لە شارى نورمیارفی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1877 گۆستاڤ کۆربیه‌ (Gustave Courbet)، نیگارکیشی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/6/1819 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1889 ئه‌یون کریانگا (Ion Creangă)، نوسه‌ری چیرۆکی کورت و شاعیری رۆمانی لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى یاش لە رۆمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/3/1837 لە رۆمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1898 ئیبراهیم ناجی، شاعیری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 27/3/1953 لە تەمەنى (54) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1898 ئوم که‌لسوم، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 3/2/1975 لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1916 تاکو ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1905 هنری فۆندا (Henry Fonda)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى گراند ئەیلەند لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1982 لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1934 جۆن دنفر (John Denver)، گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى رۆزویل لە ویلایەتى نیومیکسیکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/1997 لەتەمەنى (53) ساڵى بەڕووداوى کەوتنەخوارەى فڕۆکە لە شارى باسیفیک گروفى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1936 میگل دی‌ ئونامونۆ (Miguel de Unamuno)، نوسه‌رى ئیسپانى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى سلامنکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/9/1864 لە شارى بلباو لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1937 ئه‌نتونی هوبکنز (Anthony Hopkins)، ئه‌کته‌ری به‌ریتانی/ ئه‌مریکی لە شارى مالیبۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1943 بێن کینگسلی (Ben Kingsley)، ئه‌کته‌ری به‌ریتانی لە شارى سکاربۆرگ لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 31/12/1943 جون دنفر (John Denver)، گۆرانیبێژ و نوسه‌ری گۆرانی ئه‌مریکی لە شارى روزویل لە ویلایەتى نیومیکسیکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/1997 لە تەمەنى (53) ساڵى بە کەوتنەخوارەوەى فۆڕۆکە لە شارى پاسیفیک گروفى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1945 فه‌وزیه‌ عارف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری عێراقی لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى تەواوکردووە.

- لە رۆژى 31/12/1948 دۆنا سەمەر (Donna Summer)، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 17/5/2012 لە تەمەنى (63) بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1950 سەڵاح رەشوان، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 20/2/2017 لە تەمەنى (67) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە و لە شارى قاهیرە بە خاک سپێردراوە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1959 عەبدولناسر زایر، ئه‌کته‌ری سعودى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەدا لە شارى قتیف لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1959 غاده‌ شه‌معه‌، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1960 وەفیق زەعیم، ئه‌کته‌ری سورى لە شارى حەما لە سوریا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/3/2014 لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1997 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1959 فال کیلمر (Val Kilmer)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1961 کتایۆن ریاحى، ژنە ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1965 نیکۆلاس سبارکس (Nicholas Charles Sparks)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئۆماها لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1965 جونج لی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری چینی لە شارى شنیانگ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1977 سای (پارک جاى سانج - Park Jae-sang)، گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی کۆریای باشور لە شارى سول لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1979 ئەحمەد شەریف، گۆرانیبێژى تونسى لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1979 عه‌مرو مسته‌فا، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1980 مارشال ماکلوهان، فەیەلسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسه‌ری که‌نه‌دی  لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى تۆرونتۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/7/1918 لە شارى ئیدمۆنتۆن لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/1986 عومەر فەتحى، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسری لە تەمەنى (34) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە رێگەى نێوان شارى قاهیرە و میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/2/1952 لە شارى ئەقسەر لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/1999 ئەبو حەسەن نەدەوى، بیرمەندى هیندى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى ریبلى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1913 لە شارى ریبلى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 31/12/2007 مارکو بلتولا، ئه‌کته‌ر و گۆرلاانیبێژ و موزیکیانی فنله‌ندی لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى کانگاسلا لە فنلەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/7/1956 لە شارى هلسنکى لە فنلەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 31/12/2008 ئیحسان قه‌لعاوی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (76) ساڵى لە ویلایەتى نیوجرسى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/4/1932 لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە