Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/1

لە رۆژى 1/1/1905 مالک بن نەبى، نوسەر و بیرمەندى جەزائیرى لە شارى قسنتینە لە دایکبووە، لە رۆژى 31/10/1973 لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى جەزائیر کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1911 باقر هندى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/11/1867 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

لە رۆژى 1/1/1911 عەبدە سروجى، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1978 لە تەمەنى (67) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1921 سیزار بالداکینى (César Baldaccini)، نیگارکێش و هەڵکۆڵى فەڕەنسى لە شارى مارسیلیا لە دایکبووە، لە رۆژى 6/12/1998 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1938 عومه‌ر عه‌بدوڵڵا جاوی، نوسه‌ر و ئه‌دیبی یه‌مه‌نی لە تبن لە شارى لحج لە یەمەن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/12/1997 لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى عەدەن لە یەمەن کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1940 ئیسماعیل فەهد ئیسماعیل، رۆماننوسى کوێتى لە شارى بەسرە لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/2018 لە تەمەنى (78) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1940 عەبدولعەزیز فەهد، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2009 لە تەمەنى (69) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1945 عەبدولئەمیر تورکى، نوسەرى شانۆى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 20/10/2015 لە تەمەنى (70) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێلە کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1953 هانک ویلیامز (Hank Williams)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە تەمەنى (29) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/9/1923 لە دایکبووە، لە ساڵانى (1937 – 1952) بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

لە رۆژى 1/1/1954 محەمەد بستاوى، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى خریبگە لە مەغریب لە دایکبووە، لە رۆژى 17/12/2014 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 1/1/2014 مه‌مدوح له‌یسی، نوسه‌ر و سیناریستی میسری لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1937 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە