Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/1

لە رۆژى 2/1/1936 حەمد مزینى، ئەکتەرى سعودى کۆچى دوایى کردووە،

لە رۆژى 2/1/1941 عەبدولوەهاب دکالى، گۆرانیبێژ و موزیکیانى مەغریبى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1943 سیمۆن ئەسمەر، هونەرمەند و دەرهێنەر و ناوداری لوبنانی لە شارى سەرفەند لە دایکبووە، لە رۆژى 11/9//2019 لەتەمەنی 76 ساڵی لە شارى بەیروت کۆچی دوایی کردووە، بە کارە سەرکەوتووەکانی توانی نازناوی (درووستکەری ئەستێرەکان) بە دەستبهێنێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی لە ساڵی 1972 (ستۆدیۆی هونەری) لە لوبنان دامەزراند و چەندین گۆرانیبێژ و کەسایەتی بەرهەم هێنا، لەوانە: (نەوال زوغبی، وائل کەفوری، نیشان، مریەم فارس، ئەلیسا، عاسی حلانی، مایا نەسری، ڕاغب عەلامە و چەندانى تر، بە کارە سەرکەوتووەکانی توانی چەندین خەڵاتی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش بە دەست بهێنێت، چەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی و کۆمەڵایەتی دامەزراندووە،  چوار ڵێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە لە بوارەکانی (هونەر و ئامادەکردن)، (دەرهێنانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی)، (ئەندازەی دەنگی) و (چۆنییەتی درووست کردنی هونەرمەند).

لە رۆژى 2/1/1960 ناوکى ئەوراساوا، نوسەر و نیگارکێش و موزیکیانى یابانى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1972 ئیبتسام عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1977 ئەهو تورکبنش، ژنە ئەکتەرى تورکى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1983 کایت بوسۆرت، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1987 عوبدوڵڵا تراروە، ئەکتەرى کوێتى لە دایکبووە،

لە رۆژى 2/1/1993 کەمال حسێن، ئەکتەرى میسرى کۆچى دوایى کردووە،

لە رۆژى 2/1/1995 مانویل ریفیرا، نیگارکێشى ئیسپانى کۆچى دوایى کردووە،

لە رۆژى 2/1/2019 بۆب ئەینشتاین (Bob Einstein)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئیندیال ویلز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1942 لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە