Koya.jpg

لە ماڵى رۆشنبیرانى کۆیە، ئێوارە کۆڕێک بەڕێوەدەچێت

لە درێژەى کار و چالاکییە ئەدەبییەکانیدا ماڵى رۆشنبیرانى کۆیە لە ئێوارە کۆڕێکدا میواندارى نوسەر و رۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) دەکات.

وا بڕیارە رۆژى دووشەممە 6/1/2020 کاژێر (3:30)ى پاشنیوەڕۆ لە ماڵى رۆشنبیرانى کۆیە لە ئێوارە کۆڕێکدا میواندارى نوسەر و رۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) بکات، بۆ پێشکەشکردنى کۆڕێک بەناونیشانى (خوێندنەوە و نووسین چۆن چێژ بە مرۆڤ دەبەخشن).

واش بڕیارە لە هەمان کاتدا نووسەر ناساندن و واژۆ لەسەر هەرسێ کتێبى (چێژى خوێندنەوە و چێژى نووسین و چێژى گێڕانەوە)ى خۆى بکات کە لەماوەى رابردوودا بڵاویکردونەتەوە.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە