Sami_Hadi.jpg

بۆ ئاسۆ عومەر سوارە

سامی هادی

هاوڕێم

لەم خۆرگیرانەدا،

كاتێ مردن هەڵە ئەكات

خەونەكانیش لەت ئەبن

بۆیە ئەمشەو هاتووم

تاریكی گۆڕستان كۆكەمەوە

هەموو چركەیەك،

پەنجەرە بكەم بە مۆم و یادەوەری.

تا سەیری شكۆفەی رووناكی

گۆڕەكەت كەم.


ئەم بابەتە 152 جار خوێندراوەتەوە