Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 6/1

- لە رۆژى 6/1/1883 جوبران خەلیل جوبران، شاعیر و نیگارکێشی لوبنانی لە بوشرى لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 10/4/1931 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لەو شارەى لێى لەدایکبووە هەرلەو شارەش بەخاکسپێردراوە.

- لە رۆژى 6/1/1896  زەکەریا ئەحمەد، موزیکیانى میسری لە شالاى فیوم دایکبووە، لە رۆژى 14/2/1961 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1916 محسن سەرحان، ئەکتەری میسری لە شارى پورسەعید لە دایکبووە، لە رۆژى 7/2/1993 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1937 پاولو کۆنتی (Paolo Conte)، گۆرانیبێژ و موزیکیان و ئاوازدانەر و شاعیری ئیتالی لە شارى ئەستى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1938 ئەدریانۆ چیلنتانۆ (Adriano Celentano)، گۆرانیبێژ و موزیکیت و ئاوازدانەر و ئەکتەری ئیتالی لە شارى میلانۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1942 فەوزیە شندى، ژنە ئەکتەری عێراقی لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1943 نەجوا فوئاد، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1955  جمال شتی، ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1955 روان ئەتکینسون (Rowan Sebastian Atkinson)، ئەکتەری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە کارە هونەرییەکانى بە مستەربین ناسراوە.

- لە رۆژى 6/1/1968 ئەحمەد عید، ئەکتەری میسری لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1976 جۆنی یۆنگ بۆش (Johnny Yong Bosch)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى کانزاس سیتى لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1981 رینکۆ کیکوچی (Rinko Kikuchi)، ژنە ئەکتەری یابانی لە شارى کاناگاوا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1981 ئارچیبالد جوزیف کرونین (A. J. Cronin)، رۆماننوس و نوسەر و نوسەرى شانۆی ئیسکوتلەندی لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى مۆنترۆ لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/7/1896 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1982 ئەحمەد بشر رۆمی، ئەدیبی کوێتی لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1905 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/1/1986 جەننات مهید، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی لە شارى واد زم لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/1986 ئەڵماس، ژنە ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/1/2014 مۆنیکا سپیر (Mónica Spear Mootz)، ژنە ئەکتەرى فەنزوێلى لە تەمەنى (29) ساڵى لە شارى پۆیریۆ کاپیلۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1984 لە شارى ماراکایبۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بە شاجوانى وڵاتەکەى هەڵبژێردراوە.

- لە رۆژى 6/1/2017 ئەوم پورى، ئەکتەرى هیندى لە تەمەنى (66) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى مۆمباى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1950 لە شارى ئەمبالا لە هندستان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە