Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/1

- لە رۆژى 8/1/1713  ئەرکانجلو کوریلی (Arcangelo Corelli)، موزیکیان و ئاوازدانەرى ئیتالی لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/2/1653 لە شارى فۆسینیانۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1830 هانس ڤۆن بولوف (Hans von Bülow)، موزیکیانى ئەڵمانی لە شار دریسدن لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/2/1894 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1836 لورینس تدیما (Lawrence Alma-Tadema)، نیگارکێشی هۆڵەندی لە شارى درونریجت لە هۆڵەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1912 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى فیسبادن لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1896 پول ڤێرلان (Paul Verlaine)، شاعیری فەرەنسی لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/3/1844 لە شارى متز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1920 ئەحمەد دڵزار (ئەحمەد مستەفا محەممەد)، شاعیرى کورد لە شاری کۆیە لەدایکبووە، لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگاى سەرەتایی لە کۆیە، - لە ساڵی 1937 کاتێک بۆ یەکەمجار خوێندنگاى ناوەندى لە کۆیە کراوەتەوە چووەتە خوێندنگاى ناوەندى، لە ساڵى 1940 یەکەم شیعری نووسیوە، سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانی ئەحمەد دڵزاردا کۆکراونەتەوە، بیرەوەریەکانی لە دووتوێى کتێبێکدا به‌ ناونیشانی (بیرەوەریەکانی رۆژانی ژیانم) چاپکراوە، بەشێکى زۆرى ژیانى لە بەندیخانەکان و پێشمەرگایەتی و دەربەدەری و غوربەت بووە.

- لە رۆژى 8/1/1926 گیانیس کریستۆ (Giannis Christou)، ئاوازدانەری یۆنانی لە شارى ئەون لە دایکبووە، لە رۆژى 8/1/1970 لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1933 مریەم فەخرەددین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى فیوم لە دایکبووە، لە رۆژى 3/11/2014 لە تەمەنى (81) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1933 شەهرەزاد (شەفیقە محەمەد سەید)، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 6/4/2013 لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1934 ئیلفیس پرێسلی (Elvis Presley)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى تۆبیلۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 16/8/1977 لە تەمەنى (42) ساڵى بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1938 لەیلا فەهمى، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/6/2003 لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1944 تیری بروکس (Terrence Dean Brooks)، رۆماننوس و ئەدیب و نوسەرى ئەمریکی لە شارى سترلینگ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1947 داڤید بۆی (David Bowie)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆکی بەریتانی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/2016 لە تەمەنى (69) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1949 یوسف عەبدولخالق، شاعیر و خۆشنوسى لوبنانى لە تەمەنى (67) ساڵى گوندى مجدەل بعنا لە شارى جەبەل لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/4/1882 لە گوندى مجدەل بعنا لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1951 جۆن مکتیرنان (John McTiernan)، دەرهێنەر و بەرهەمهێنی فیلمی ئەمریکی لە شارى ئەلبانى لە ویلایەتى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1958 خەلیل عزمى عانى، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1891 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1962 سەمیرە ئەحمەد، ژنە ئەکتەری ئیماراتی لە شارى دوبەى لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1967 ئار کیلی (R. Kelly)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1970 گیانیس کریستۆ (Giannis Christou)، ئاوازدانەری یۆنانی لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/1/1926 لە شارى ئەون لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1971 ئینتیسار (ئینتیسار عەبدولباست عەلى)، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/1979 سارە پۆلی (Sarah Polley)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی کەنەدی لە شارى تۆرینتۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1992 موسا سەبری، ئەدیبی میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1925 لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/1996 لەیلا عەبدوڵڵا، ژنە ئەکتەری لوبنانی کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/1/2000  نوا سایرس (Noah Lindsey Cyrus)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ناشفیل لە ویلایەتى تینیسى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/1/2016 حه‌مدی ئه‌حمه‌د، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/11/1933  لە شارى سوهاج لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە