Nali.jpg

مامۆستا دلزار ... تەمەنی بوە سەد ساڵ

د. نالى جەواد

کاتێ مێژوی پر سەروەری شارێک سەیر دەکەی ... دەیان ناوی درەوشاوە وەک ئەڵماس دەبریسکێنەوە .... م. ئەحمەد دلزار شاعرو سیاسەتوان.. یەکێکە لەو ئەڵماسە درەوشاوانە ... کە ئەمرۆ (8/1/2020) مۆمی سەد ساڵی تەمەنی کوژاندەوە...

وەک خۆم لە سێ لایەوە خۆم بەقەرزاری ئەو مرۆڤە مەزنە دەزانم، یەکەم وەک ئەوەی کوردم کە بەرێزیان یەکێن لەو شاعیرە پێشەنگانەی شعری نەتەوەی و نیشتمان پەروەری زۆری هەیە کە هەستی کوردایەتی لە دڵی هەزاران رۆڵەی ئەو کوردستانە چاسپاندوە...

دوەم وەک کۆیەک کە مامۆستای مەزن یەکێک بون لە کۆڵەگەکانی بزاوتی روشنبیری و سیاسی لەوشارە ،، چ خۆی چ کتێبخانەبە پێزەکەی وەک قوتابخانەیەک بوو بۆ رۆشنبیری لە ناوەرەستەکانی سەدەی ڕابردوو لەو شارە...

لایەنی سێیەم قەرزاری ئەو پیاوەم کەکاریگەریی بونی م. جەوادی رەحمەتی باوکم بەو پیاوە .. کە وەک قدوەیک بوو بۆ باوکم بەردەوام لەسەر مەبەدئە و پرەسنسیپەکانی ئەو پیاوە هەڵس و کەوتی لەگەڵ ئێمە دەکردو ئێمەی پێ گۆش دەکرد....

ئێمە لە زانکۆی کۆیە لە بەرنەمامەن دابو لەو رۆژە جوانەی مامۆستا مەراسیمێکی پڕشنگداری بۆ بکەین . بەڵام لەبەر هەندێ پێشهات نەمتوانی لەورۆژە ئەنخامی بدەین ... پەنا بەخوا رۆژی یەکشەمە (12/1/2020) لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەو کارە بە حزوری مەزنیان ئەنجام دەدەین ..

جێگەی شانازیمە کە لە بەهاری (2017) شەرەفی ئەوەم پێبڕا وەک ئەندامی شاندی زانکۆی کۆیە . لەگەڵ بەرێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی ئەو بەرێزەمان کردو .. رێزو قەڵغانی کۆنفرانسی دڵدارمان پێبەخشی.

بۆ خوێندنەوەى بەشێک لە ژیانى دلزارى شاعیر کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە