Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/1

- لە رۆژى 9/1/1728 تۆماس وارتۆن، شاعیر و رەخنەگرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 21/5/1790 لە تەمەنى (62) ساڵى لەشارى ئۆکسفۆرد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1890 کارل چاپێک (Karel Čapek)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسەر و وەرگێڕو دەرهێنەرى چیکى لە دایکبووە، لە رۆژى 25/12/1938 لە تەمەنى (48) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى پراگ لە چیک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1925 لی فان کلیف (Lee Van Cleef)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سومرفیل لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/1989 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى ئۆکسنارد لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1936 فاروق شوشە، شاعیر و ئەدیبى میسرى لە شارى دمیات لە دایکبووە، لە رۆژى 14/10/2016 لە تەمەنى (80) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1936 ئەحمەد محەمەد عەوف، نوسەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/1/2007 لە تەمەنى (71) ساڵى بە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1955 جى کى سیمنس (J. K. Simmons)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دیترۆیت لە ئەمەریکا دایکبووە.

- لە رۆژى 9/1/1958 سەلمە میسرى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1973 شون بول، موزیکیانى جامایکی لە شارى کنگستۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/1/1982 حەسەن محەمەد، ئەکتەرى بەحرێنى لە بەحرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/1/2007 ئیبراهیم خان، ئەکتەرى سودانى لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/8/1936 لە شارى ودمدنى لە سودان لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/1/2014 ئەمیرى بەرەکە (Amiri Baraka)، نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (79) ساڵى لەشارى نیوئارک لە ویلایەتى نیوجیرسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/10/1934 لەشارى نیوئارک لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە