Silvio.jfif

دەرهێنەرێکی ئەمریکی خۆى کوشت

نووسەرى سیناریۆ و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی (سیلڤیۆ هۆرتا) لە تەمەنی (46) ساڵیدا بە دەمانجە خۆی کوشت.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئەمەریکا هەواڵى کۆچى دوایى نووسەر و دەرهێنەری ئەمریکی (سیلڤیۆ هۆرتا)یان بڵاوکردەوە،  بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە دەست پۆلیسى پۆلیسی مەیامی ئەمەریکا کەوتووە، تەرمی سیلڤیۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شارەکە دۆزرایەوە و ئاسەواری فیشەکی دەمانچەی پێوە بووە و وەک هەنگاوى سەرەتش ئەوە بۆ پۆلیس دەرکەوتووە کە روداوەکە خۆکوژییە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن .

سیلڤیۆ هۆرتا چەندین کارى هونەرى ئەنجامداوە، کە دیارترینیان بریتی بوو لە زنجیرە درامای (Ugly Betty)، کە لە چوار بەش پێکهاتبوو لە نێوان ساڵانى 2006 تا 2010، دراماکە توانى (42) خەڵاتى جۆراوجۆر بەدەستبهێنێت و بۆ چەندین خەڵاتى یکەش پاڵێورابوو.

مردنى سیلڤیۆ لە ناوخۆى ئەمەریکا و جیهانیش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، بە تایبەتى خێزانى دراماکە، کە هەرگیز لە چاوەڕوانى ئەوەدا نەبوون، دەرهێنەرى دراماکە بەم شێوەیە کۆتایى بە ژیانى خۆى بهێنێت.

سیلڤیۆ هۆرتا (Silvio Horta) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 14/8/1974 لە شارى میامى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

پیشەى هونەرى: نووسەرى سیناریۆ و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی.

لە رۆژى 7/1/2020 لە تەمەنى (46) ساڵى بە دەمانجە لە هۆتیلێکى شارى میامى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا خۆى کوشت.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە