لە یادى تێپەڕبوونى 29 ساڵەى دامەزراندنى رۆژنامەى کوردستانى نوێ دوو هونەرمەندى شێوەکار پێشانگایەکى هاوبەشى شێوەکارى دەکەنەوە.
وا بڕیارە رۆژى یەکشەممە 12/1/2020 کاژێر (3)ى دوانیوەڕۆ لە گەلەرى ئەمنە سورەکە لە شارى سلێمانى هەردوو هونەرمەندى شێوەکار محەمەد فەتاح و ساڵح ئەلنەجار لە یادى تێپەڕبوونى 29 ساڵەى دامەزراندنى رۆژنامەى کوردستانى نوێ پێشانگایەکى هاوبەشى شێوەکارى بکەنەوە.
واش بڕیارە پێشانگاکە تا رۆژى چوارشەممە 15/1/2020 بەردەوام بێت و رۆژانە مێوانەکان دەتوانن بەیانیان و ئێواران سەردانى پیًشانگاکە بکەن.