Razazi.jpg

ناسرى رەزازى گۆرانى بۆ شارەکەى دەڵێت

لە نوێترین کارى هونەریدا هونەرمەندى کورد ناسرى رەزاى گۆرانى (شارەکەم) دەڵێت.

کۆمپانیاى هێڵى دەنگ بۆ بەدیجتاڵکردنى دەنگ و رەنگى کوردى لە واڵى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک موژدەى بڵاوکردنەوە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند ی گەورە (ناسرى رەزاز)یان بڵاوکردەوە، کە وا بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.

کۆمپانیاى هێڵى دەنگ بۆ بەدیجتاڵکردنى دەنگ و رەنگى کوردى، وا خۆیان ناساندووە، کە مەبەستیان خزمەتکردنى هونەرى کوردى ئامانجى لە پێشینەى (هێڵى دەنگ)ە، دەیانەوێت هونەرى کوردى بخەنە قاڵبێکى نوێوە و پێ بنێینە جیهانى دیجیتاڵەوە و مافى کوپیرایتى هونەرمەندان بپارێزن.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە