ڕێکخراوی دیدگای نوێ لەپڕۆژەیەکی نوێیدا و بەمەبەستی هاندانی گەنجان، پڕۆژەی (قەڵەمی نوێ) بۆ خانمان لەهەر سێ بواری (وتار، چیرۆک و شیعر) ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە لە راگەیانداروێکى رێکخراوەکەدا هاتووە، هەر خانمێک ئارەزوومەندە بەشداربێت و خوازیارە لە یەکێک لەو بوارانەدا بنوسێت و بەرهەمەکەی لەچوارچێوەی کتێبێکدا چاپ بکرێت، دەتوانن بەشداربن و بابەتەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە ([email protected]¬¬mail.com) یان نامە بنێرن بۆ پەیجی ڕێکخراوەکە،
لە رەگەیاندراوەکەدا چەند تێبینیەک هاتووە، لەوانە، بەرهەمەکانی هەر سێ بوارەکە لەلایەن لیژنەیەکی شارەزاوە دەستنیشاندەکرێت و ئەگەر شایەنی بڵاوکردنەوە بێت دواتر و لەچوارچێوەی کتێبێکدا چاپ دەکرێت، هەروەها پێویستە بەرهەمەکان تا رۆژی دووشەمە 10/2/2020 بە فایلی (ۆرد) بنێردرێت بۆ هەمان ئیمەیڵ و بەرهەمە چاپکراوەکان لە رۆژی 8/3/2020 کە دەکاتە رۆژی جیهانی ژنان، لە ڕێوڕەسمێکدا بڵاودەکرێنەوە و بەشداربوو مەرجە لە رەگەزى مێ بێت و تەنها لە یەکێک لە بوارەکانى (وتار، چیرۆک و شیعر) بەشداربێت.