Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/1

- لە رۆژى 10/1/1835  فوکوزاوا یوکیچی، فەیلەسوف و وەرگێڕو رەخنەگر و نوسەری یابانی لە شارى ئەوساکا لە یابان لە دایکبووە، لە رۆژى 3/2/1901 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1918 حەسیبە رشدى، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی تونسی لە گوندى جومین لە تونس لە دایکبووە، لە رۆژى 26/12/2012 لە تەمەنى (94) ساڵى لە شارى سوکرە لە تونس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1935 ریاز شحرور، ئەکتەری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 15/5/2014 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1947 عفیف شیا، ئەکتەری لوبنانى لە شارۆچکەى شوف لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1951 سنکلیر لویس (Sinclair Lewis)، ئەدیبی ئەمریکی لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى رۆما لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/2/1885 لە شارى سوک سەنتەر لە ویلایەتى مینیسۆتا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1930 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/1/1956 ئەنتۆنیۆ مونیوس مولینا، رۆماننوسی ئیسپانی لە شارۆچکەى ئەوبیدا لە ناوچەى جیان لە ئیسپانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/1/1957  گبریالا میسترال (Lucila de María Godoy Alcayaga)، ژنە شاعیری چیلی لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/4/1889 لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/1/1958 سەمیرە سەعید، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبى کە کارە هونەرییەکانى لە میسر ئەنجامدەدات لە شارى ربات لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1958 سەمیرە سەعید، ژنە ئەکتەرى ئەردەنى لە گوندى فحیس لە شارى بەلقا لە ئوردەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1959 بەکر شدى، ئەکتەرى سعودى لە بەقیق لە سعودیە لەدایکبووە، لە رۆژى 5/10/2003 لە تەمەنى (44) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1969  عەبیر عادل، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1974 عیسا کبەیسى، گۆرانیبێژى قەتەرى لە شارى دوحە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1974 ئەحمەد سەعەید عەبدولغەنی، ئەکتەری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/1/1974 هریتیک رۆشان (Hrithik Roshan)، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمبای لەدایکبووە، کوڕی ئەکتەر و دەرهێنەری گەورە ڕاکیش ڕۆشانە، لە ساڵى 1980 تەمەنی (6) شەش ساڵیدا بۆ یەکەمجار بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە لە فیلمی (aasha)، لە ساڵى 1987 لە تەمەنی (13) ساڵی وەک یاریدەدەری باوکی کارى کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1975 روان (روان محەمەد)، ژنە ئەکتەری بەحرەینی کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1982 ئالا حسێن، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1984 بیتى گرین، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى واشنتۆن لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/1/1931 لە شارى واشنتۆن لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/1/1985 دراشتى دهامى، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە هندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، بەهۆى بەشداریکردنى لە دراماى مادهوبالا ناوبانگى زۆرى پەیدا کردووە.

- لە رۆژى 10/1/1986 یاروسلاف سیفرت، ئەدیب و شاعیری چیکۆسلۆفاکی لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 23/9/1901 لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/1/2005 عەباس ترجمان، شاعر و وەرگێڕو مامۆستاى زانکۆى عێراقى/ ئێرانى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/11/1925 لە شارى کەربەلا لە دایکبووە.

- لە رۆژی 10/1/2013 ئەحلام مەنسور (ئەحلام مەنسور عەلى)، رۆماننوس و چیرۆکنوسى کورد لە تەمەنى (62) ساڵى بە نەخۆشى لە شاری سلێمانی کۆچى دوایى کردووەو لە گۆڕستانی (خدر زندە) لە شاری خانەقین بەخاک سپێردراوە، لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی عەبدوڵڵا بەگی خانەقین لە دایکبووە، لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە وەک ژنێکی ئازا و پێشەنگ هاتۆتە ناو دنیای ئەدەب و نوسینەوەو وەک چیرۆکنوس و رۆماننوس و نوسەر خزمەتی کردووە و بەرهەمەکانی رەنگدانەوەی واقعی ژیانی کۆمەڵایەتی کوردەواری بەگشتی و شاری خانەقین بەتایبەتی بووە، لە ساڵانی هەشتاکانیشدا دەستی کردووە بە نووسینی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی. یەکەم نەوبەرەشی بە ناوی (ئامە ڕەش)ەوە بڵاو کردەوە کە باسی لە ڕووداوەکانی شاری (خانەقین)ی کردووە، تا لە ژیاندا بوو ژمارەیەک رۆمان و چیرۆک و کتێبى بە چاپ گەیاندووە، لەوانە: کانی، پرد، ئەڵوەن، هاوار، خەون و خوێن، دیس تۆپیا، ئەزموون، نزیک بە (50) چیرۆکی کوردی بۆ منداڵان و چەند کورته چیرۆکیش به زمانی عەرەبی نووسیوە.

- لە رۆژى 10/1/2016 داڤید بۆی (David Bowie)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی رۆکی بەریتانی لە تەمەنى (69) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/1/1947 لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە