شیعرێكی وریا مەزهەر شاعیر و چیرۆكنووسی (كورد_فارس)ە ئەو ٢٩/٢/١٩٧٦ لەدایكبووە، ٢٦/٤/٢٠١١ لەتەمەنی 35 ساڵیدا لە شاری هێلنسكی خۆی كوشت و لە گۆڕستانی کێڵۆنومێن هاوتاوسما) ی هێلنسكی بەخاك سپێردرا. وریا دەربارەی ئامادە نەبوون، دەربارەی ونبوون و پەرتبوون و بێ یەكی دەینووسی.. ئەم شیعرەی وریا لەهەمان فەزاو جێگا دەدوێت كە بۆشاییە، كە تەنیایی و غەمگینییەكی قورسە.
به‌وێنه‌ى مرۆڤێكى بێ‌سنوور
پێويستم به گشت جيهانه.
به‌وێنه‌ى كوردێك،
پێويستيم به خاكێكه
كه چل مليۆن و كه‌سێك بگرێته خۆى.
به وێنه‌ى مرۆڤێكى كوردى بێسنووريش
پێويستيم به باخچهيهكه، هه‌ر به قهراى له‌پى ده‌ستێك،
له وڵاتێكى قوتبيدا،
كه هاوينان
به په‌نجه له‌رزۆكه‌كانم
پياز و توورچهى تێدا بچێنم.