بڵاوکراوەکانی نووسیار دووەمین کتێبی وەرزی نوێی لە سەرەتای مانگی دووی ٢٠٢٠ بڵاودەکاتەوە.
بەپێى هەواڵێکى بڵاوکراوەکانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه کۆمەڵە شیعری (گەڕیدەی بێهاودەم) ی نووسەر و وەرگێڕ دیلان قادر چاپ و بڵاوده‌کاته‌وه، کە پێک هاتووە لە چەند دەقێکی شیعری ئاوێتە بە ئەدەبی تاراوگە و یەکەمین ئەزموونی شیعری دیلان قادرە.
دەقە شیعرێکى ناو کتێبەکە:
له سپێده‌دا خۆمان پێچایه‌وه و
به‌دوای ده‌رچه‌ی تردا گه‌ڕاین
سووربوونمان ئه‌ڵماسێک بوو ده‌دره‌وشایه‌وه
په‌مووی کێڵگه‌کان لێمانه‌وه ئاڵان
قه‌وزه پێڵاوه‌کانی داپۆشین
گه‌ڵا له په‌نجه‌کانمانه‌وه ڕوا
ناوقه‌دمان قاوه‌یی داهات
پاساری له قژماندا پشووی دا
بووین به به‌شێک له گه‌ردوون و فریا نه‌که‌وتین
بگه‌ین به نێو هه‌قیقه‌تی ئه‌شکه‌وته‌کان.
دیلان قادر لە چەند دێرێکدا:
- له ساڵی ١٩٨٧ له سلێمانی له دایک بووه و له ده‌ربه‌ندیخان گه‌وره بووه.
- پیشەى ئەدەبى: نووسەر و وەرگێڕ.
- بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- بە مەبەستى خوێندنی ماسته‌ر چووتە ویلاته یه‌کگرتووه‌کانى ئەمەریکا.
- لە ساڵی 2014 دواى تەواوکردنى خوێندنەکەى چوەتە که‌نه‌دا و له شاری ڤانکوڤه‌ر نیشتەجێ بووە.
- چەندین بایەتى تیۆری و شیعرییه‌کانی له‌گه‌ڵ چه‌ند وهرگێڕانێکیدا لە سایت و پەیجەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
- (2) دوو کتێبی لە ئنگلیزییەوە وەرگێڕداوە سەر زمانى کوردى و چاپکراون.