ئەكادیمیای هونەر و زانستەكانی فیلمسازیی ئەمریكا لیستی كاندیدكراوانی بۆ (92)هەمین ئاهەنگی ساڵانەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار ڕاگەیاند و هەریەك لە فیلمی پڕ داهاتی جۆكەر و ئایرشمان لە سەرووی فیلمەكانی 2019 ەوەن.
فیلمی جۆكەر بۆ (11) خەڵات كاندیدكراوە و فیلمی ئایرشمانیش (10) كاندیدكردنی بەدەستهێناوە.
لەمێژووی ئۆسكاردا تاكە فیلم كە بۆ (14) خەڵات پاڵێورابێت فیلمی تایتانیكە. جۆكەر بە نزیكبوونەوە لەو ژمارەیەهەموانی توشی شۆككرد.