Mahir.jpg

لە بزمار تابلۆیەک بۆ ماهیر حەسەن دروستدەکرێت

بە بۆنەى یادى لە دایکبوونى هونەرمەندى کورد ماهیر حەسەن، هونەرمەندى کورد ئاکار ئەحمەد تابلۆیەک لە بزمار بۆ هونەرمەندى ناوبراو درووست دەکات و پێشکەشى دەکات.

هونەرمەند ماهیر حەسەن لە والى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک چەند وێنەیەکى خۆى بڵاوکردەوە، لەسەر وێنەکان نوسیویەتى: "ئەم تابلۆ جوانە بە دەست و پەنجەی ھونەرمەندی خۆشەویست کاکە ئاکار نەخشێنراوە کە یەکێکە لە ھونەرە وردو ناوازەکان سوپاسی ئەکەین و سەرکەوتوو بێت".

هەروەک لە شوێنێکى دیکەش دەڵێت: "لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ کاکە ئاکار بۆ ئەو تابلۆ جوان و بە نرخەی کە پێشکەشی کردم لە ساڵیادی لە دایک بونمدا وێڕای پێزانینم بە ھەستی جوانی ئەو ھونەرمەند و مرۆڤە بە ھەڵوێستە تەمەنا دەکەم تەمەن درێژ بێت و سەرکەوتوو بێت لە کارەکانیدا وە نموونەی زۆر بێت".

ماهیر حەسەن لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 10/1/1965 لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بە کاری ھونەری.

لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانى سلێمانی.

لە ساڵى 1984 خەڵاتى ڕێزلێنانی باشترین ئەکتەرى وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.

لە ساڵی ١٩٩٨ بەرنامەی ھەمەرەنگی ھەبووە کە لەوێوە ناوبانگی دەرکردووە.

یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە.

بە هۆى کارە هونەرییەکانى لە بەرنامەى کەشکۆل زیاتر ناوبانگى دەرکردووە.

خەونى هەر  گەورەى ئەوەیە رۆژى لە رۆژان خەڵاتى ئۆسکار بەدەستبهێنێت.

https://www.youtube.com/watch?time_continue=1&v=NUAHxGBnT54&feature=emb_title

 


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە